فرۆکەی بێ فرۆکەوان ناوچەیەکی پێنجوێنی بۆردومان کرد

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فرۆکەی بێ فرۆکەوان سەیرانگای گۆڵێی لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردومان کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ 13ی ئابی 2023، فرۆکەی بێ فرۆکەوان کێڵگەیەکی لە نزیک سەیرانگای گۆڵێ لە پێنجوێن بۆردومان کرد و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەم بۆردومانە لەکاتێکدایە کە رۆژی هەیینی رابردوو، 11ی ئابی 2023، فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە سنوری شارۆچکەی پێنجوێن بە ئامانج گرت و تێیدا سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
دوای روداوەکە، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ بڵاویکردەوە کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کارمەندی کۆمپانیاکەیان بووە و بە رەگەز عەرەب و خەڵکی موسڵ بووە.

بابهتی پهیوهندیدار
