پەرلەمانتارێکی پارتی: تا کۆتایی مانگ دوو موچە رەوانەی هەرێم دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە موچەی مانگی تەمموز و ئاب لە بەغدا رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

ئیخلاس دلێمی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکدا دەڵێت، لەم هەفتەیەدا شاندی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە مەبەستی رادەستکردنی دواین داتا و زانیارییەکان سەبارەت بە داهات بە بەغدا.

دلێمی باسی لەوەش کرد، تا کۆتایی ئەم مانگە "موچەی هەردوو مانگەکانی حەوت و هەشت رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت" و پرۆسەکە لە سەرەتایی هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار