ژنێک لە ئاکرێ زیاتر لە 14 هەزار دۆلار لە هاوسەرەکەی دەدزێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، ژنێکیان دەستگیرکردووە کە 14 هەزار و 700 دۆلاری لە هاوسەرەکەی دزیووە و بەنیاز بووە بچێتە دەرەوەی وڵات، بەڵام لە هەولێر دەستیگریان کردووە.

رائید عیماد حسێن، وتەبێژی پولیسی ئاکرێ لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی راگەیاند، هاوسەری ژنەکە پێش چەند رۆژێک سکاڵای تۆمارکردووە کە 14 هەزار و 700 دۆلاری لێ دزیووە و هەڵهاتووە، بۆیە "دەستبەجی تیمەکانمان دەستیان بە لێکوڵینەوە کرد و هەر زوو لە رێکەوتی 9ی ئەم مانگە لەهوتێلێکی هەولێر توانیمان ژنەکە دەستگیربکەین."

وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ وتیشی، ژنەکە تەمەنی 27 ساڵە و دانیشتووی گوندی خلانەیە لە ناحیەی گردەسێن، لەگەڵ تۆمەتبارێکی تر کە تەمەنی 24 ساڵ بووە کارەکەیان ئەنجامداوە و ئەویش دەستگیرکراوە.

عیماد حسێن ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کەسێکی تریش کە بەنیاز بووە بە قاچاخ ژنەکە بباتە دەرەوەی وڵات لە رۆژی 11ی ئەم مانگە دەستگیرکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار