تاوانبارێک دەستگیرکرا کە دەیویست منداڵە یەک ساڵانەکەی بکوژێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، "تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر بەرلەوەی تاوانێكی دڕندانە بەرامبەر بە هاوسەر و منداڵەكانی ئەنجامبدات، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیركرا".

ئاسایشی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تۆمەتبار (ن ،ن ، م) كە بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، لەژێر كاریگەری بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ئەشكەنجەی هاوسەر و منداڵەكانی داوە و بەنیاز بو منداڵێكی خۆی كە تەمەنی تەنها ساڵێك و شەش مانگە بەشێوەیەكی دڕندانە بكوژێت.

" بەر لەئەنجامدانی ئەو تاوانە، بە بڕیاڕی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکرا و روبەڕوی یاسا کراوەتەوە." راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش واده‌ڵێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار