شاخەوان عەبدوڵا: هیچ بیانویەک نەماوە بۆ نەناردنی پشکی هەرێم

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەغدا هیچ بیانویەکی لەبەردەم نەماوە کە پشکی هەرێم لە بودجە نەنێرێت چونکە حکومەتی هەرێم سەرجەم زانیارییەکانی لەبارەی داهاتەوە ناردووە.

لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی، شاخەوان عەبدوڵا رایگەیاند، "حکومەتی ھەرێم ھەموو داتاو زانیارییەکانی لەبارەی داھاتی نەوت و نانەوتی رەوانەکردووە و تەنھا وردبینی کردنی ماوە" بۆیە هیچ بیانویەک نەماوە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە لەلایەن بەغداوە نەنێردرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بکاتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ ناردنی موچە و پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق.

لەبارەیەوە شاخەوان عەبدوڵا دەڵێت، "لە ئێستادا بۆچوونێک ھەیە پشکی ھەرێم لە بەغدا بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت تاوەکو چاودێری دارایی وردبینی خۆیان تەواو دەکەن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار