نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری بۆ پێنج رۆژی دیکە درێژکرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وادەی نوێ کردنەوەی کارتی بایۆمەتری لە کەرکوک بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژ کراوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وادەی نوێ کردنەوەی کارتی بایۆمەتری لە کەرکوک و سەرجەم ناوچە کێشەلەسەرەکان بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژ کراوەتەوە.
بڕیارەکە لەسبەینێوە دەستپێدەکات و رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممەش دەوامی فەرمییە هەروەها کاتی دەوامی سەرجەم ئۆفیسەکان زیادکراوە، لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانییەوە بۆ کاتژمێر 8:00ـی شەو.
لە کەرکووک رێژەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری گەیشتۆتە لەسەدا 78

بابهتی پهیوهندیدار
