وەزیری دارای: هەرێم هەمو پابەندیەكانی خۆی لە یاسای بودجەی عێراق جێبەجێكردوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەرێم هەمو پابەندیەكانی خۆی لە یاسای بودجەی عێراق جێبەجێكردوە و تا هیچ ئاستەنگێك لەبەردەم جێبەجێكردنی یاسای بودجە نەمێنێت و بەغداد هیچ بیانویەكی نەبێت بۆ نەناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم.
ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ شاندێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر كۆبونەوە، و دووپاتیكردهوه هەرێمی کوردستان هەموو پابەندیەکانی خۆی لە یاسای بوودجەی فیدڕاڵی جێبەجێ کردووە.
هاوکات تیشکی خستەسهر دوایین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای بوودجەی گشتی عێراق و ڕایگەیاند، "لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق لە هەماهەنگی بەردەوامدان و لەماوەی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان هەموو ئەو داواکارییانەی جێبەجێکردووە، کە لە یاساکەدا هاتووە."
لە کۆبونەوەکەدا زەهرا بێل جێگری كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لەهەولێر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ دەستەبەركردنی مافە یاسایی و دەستوریەكانی هەرێمی كوردستان دوپاتكردەوە و هیوای خواست حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی پابەندبن بەجێبەجێكردنی یاسای بودجە و ئەركەكانیان بەرامبەر یەكتر جێبەجێبكەن.

