پشکی هەرێم لە بودجە یەکلادەکرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٣، شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بەمەبەستی تاووتوێکردنی بودجە و موچە کۆدەبێتەوە و بەپێی زانیارییەکان کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدرێت لەسەر بابەتەکە.
شاندی حکومەتی هەرێم لە رۆژی سێشەممەوە لە بەغدایە بۆ یەکلاییکردنەوەی ناردنی پشکی هەرێم لە بودجە و دوێنێ سێشەممەش شاندەکەی هەرێم لەگەڵ تیمێکی حکومەتی عێراق کۆبویەوە.
بڕیارە هەموو سێ مانگ جارێک پاکتاوی دارایی و راپۆرتی دارایی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقیدا ئاڵوگۆڕی پێ بکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی شاندێکی چاودێری دارایی حکومەتی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و پاکتاوی حساباتی شەش مانگی رابردوویان کرد.

بابهتی پهیوهندیدار
