له بهردهم فامیلی مۆڵی ههولێر كارمهندێكی سكوریتی هاوڕێكهی خۆی كوشت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە دو كەس كە هاوڕێ و هاوپیشەی یەكتر بون و كارمەندی سیكویریتی بون لەبەردەم فامیلی مۆڵی هەولێر بەهۆی دەمەقاڵێی نێوانیان یەكێكیان هاوڕێكەی دەكوژێت.
بەیانی ئەمڕۆ دو گەنج كە هاوڕێ و هاوپیشەی یەكتر بون،و یەكێكیان لەدایكبوی ساڵی 1995 و ئەوی دیكەش لەدایكبوی ساڵی 1994ە، لەئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێیان، یەكێكیان بەچەكی جۆری دەمانچە دو گوللـە لەهاوڕێكەی دەدات و دەیكوژێت.
تاوانبارەکە راستەوخۆ دوای روداوەكە خۆی رادەستی هێزە ئەمنیەكان كردوە و ئەو كەسەشی گیانی لەدەستداوە پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، بۆ پزیشكی دادی هەولێر گواستراوەتەوە.
لە ئێستادا بەدواداچون بۆ ڕوداوەکە دەستپێكردوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ روداوەكە کراوەتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار
