بنەماڵەی گوهدار زێباری بۆ هاوڵاتی: چاوەڕێی ئازادکردنی گوهدارین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕیارە ئەمڕۆ گوھدار زێباری یەکێک لە سزادراوانی بادینان ئازادبکرێت کە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.

 بەپێی ئەو ماوەیەی دادگای هەولێر دیاریکردوە  گوهدار زێباری دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە زیندانی کردن دەبێت ئەمڕۆ ئازاد بکرێت و بگەرێتەوە ناو کەسو کاری خۆی.

زێدان برای گوهدار زێباری لە لێدوانێکدا  بە هاوڵاتی وت" بەرەبەیانی ئەمرۆ وەک کەسوکاری گوهدار روێشتووین بۆ هەولێر، مامەڵەکانی گوهدار لە چاکسازی تەواو بوونە، گوهدار براوەتە ئاسایش."

وتیشی، "ئێستا ئێمە لەبەردەم ئاسایشی هەولێرین چاوەریێ ئەوەدەکەین مامەلەی ئاسایشیش تەواوبێت و بەیەکجاری ئازاد ببێت دواتر موژدەی ئازادکرنەکەی گۆهدار بۆ هەموو لایەک ڕادەگەینین".

گوھدار زێباری رۆژنامەوان و چالاکوانێکی بادینانە و بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی بە ٦ ساڵ زیندانی سزادرا، بەڵام بە بڕیاری سەرۆکایەتی ھەرێم سزاکەی کەمکرایەوە. 

بە ئازادبوونی گوھدار زێباری، تەنھا شێروان شێروانی رۆژنامەنووسی بادینان لە زیندان دەمێنێتەوە، کە لە ماوەی رابردوودا ٤ ساڵی دیکە زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار