ئەیهان سەعید: بەهۆی ساڵیادی دامەزراندنی پارتییەوە گۆهدار زێباری ئازاد نەکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەری سزادراوانی بادینان رایگەیاند، بەبیانوی ئەوەی بەرێوبەری ئاسایشی گشتی هەولێر لە ساڵیادی پارتی و یادی لەدایکبوونی سەرۆکی پارتی ئامادەبووە، نەیتوانیووە واژۆی ئازادکردنی گوهدار زێباری بکات و بەوهۆیەوە رۆژنامەنوسەکە ئازاد نەکراوە.

ئەیهان سەعید، نوێنەری سزادراوانی بادینان، رایگەیاند بڕیاری دادگا دراوە و دەبوو گۆهدار زێباری ئازاد بکرایە، بەڵام بەهۆی "بیانویەکی سەیر و پێکەنیناویی بەرێوبەری ئاسایشی گشتی هەولێر لەوێ ئامادە نەبوو بۆ واژۆکردنی ئازادکردنی بەهۆی ئەوەی چووەتە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی و یادی لەدایکبونی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی."

نوێنەری سزادراوانی بادینان باس لەوەش دەکات، "ئەمە کاری دامەزراوەی حکومی نییە و پێویست ناکات بەرێوبەری ئاسایشی هەولێر لە یادی حیزبێکدا بەشداری بکات."

هاوکات بڕیاربوو تیمی پارێزەرانی بادینان و کەسوکاری گۆھدار زێباری کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەسەر ئازادنەبوونی رۆژنامەنوسەکە ساز بکەن، بەڵام ئاسایشی ھەولێر رێگەی بە ئەنجامدانی کۆنگرەکە نەدا.

گۆھدار زێباری لە 16ی شوباتی 2021 بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی"  لەگەڵ هەریەکە لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار