لە سەرچنار تەرمی ژنێکی عەرەب لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژنێکی تەمەن 38 ساڵ، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنار لە سلێمانی لە ماڵەکەی خۆیدا بە 'خنکێنراوی' دۆزرایەوە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، تەرمی ژنێک لە یەکێک لە تەلارەکانی نزیک مزگەوتی شێخ سەعدی پیران لە گەڕەکی سەرچنار دۆزراوەتەوەو دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئەو ژنە "لە کافتریایەکی سەرچنار کاری کردووە و لە تەلارێکی نزیک ئەو ناوەش ماوەتەوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش بێت، پێدەچێت خنکێنرابێت."
هاوکات پۆلیسی سلێمانی دەڵێت ئەو ژنە ناوی (ش، ف، ع)ەو لە دایکبوی ساڵی 1985ەو عەرەبەو سەبارەت بە کاتی مردنەکەی، دەڵێن بەهۆی ئاوسانی تەرمەکەوە پێدەچێت نزیکەی دوو ڕۆژ بێت مردبێت .

بابهتی پهیوهندیدار
