ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی راگەیێندرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامەکانتان وەربگرنەوە:
کاتژمێر (٩)دەتوانن پەڕەی سۆما( پەڕەی وەڵامدانەوەکانتان ) بە دیجیتاڵی لەم لینکەوە سەیر بکەنەوە ، ئەگەر قوتابییەک پرسیارێکی بە هەڵە وەڵام دابێتەوە ڕەنگی سوور کراوە و وەڵامە ڕاستەکەشی بۆ داندراوە لەم لینکە :
وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند،لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی دوانزەی ئامادەی (١٠٣٩١٦) قوتابی و خوێندکار بەشداری (هەموو تاقیکردنەوەکانیان) کردوە ، لەو رێژەیەش(٤٧٦٩٢) قوتابی و خوێندکار بەهەردوو خولەکە دەرچوون، کە رێژەی دەرچوون (٤٥،٨٩٪) .
لە ڕاگەیەندراوەکەی پەروەردەدا هاتووە، ماوەی پەڵپ گرتن تا ٢٢ی ٨ی ٢٠٢٣ دەبێت، لە پێش کۆتایی ئەم مانگە ، وەزارەتی پەروەردە داتا و کۆنمرەی هەموو قوتابیان و خوێندکاران پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات .

