لە بەردەم گوندی لوبنانی ژنێک لە روداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە نزیک گوندی لوبنانی ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە دوو کەسدا و لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەویتریش بریندارە.
رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ هەیینی 18ی ئابی 2023 رویداوە و ئەو دوو کەسەی لە روداوەکەدا بوون هەردوکیان ژن بوون، کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر دەڵێت، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵهاتووە و هەردوو ژنەکەی لە شوێنی روداوەکە بەجێهێشتووە، لە ئێستاشدا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شۆفێرەکە دەرچووە.

بابهتی پهیوهندیدار
