ئیکۆنۆمیست: مەترسی هەیە قەوارەی هەرێم شکست بهێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژنامەی ئیکۆنۆمیستی بەریتانی راپۆرتێکی لەسەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، خەونی سەربەخۆیی کورد زۆور دوورە لە بەدیهاتن و ئەگەری هەیە قەوارەی هەرێمی کوردستان شکستبهێنێت. 

رۆژنامەکە راپۆرتەکەی بەناونیشانی "خەونی سەربەخۆیی کورد لەئێستادا لە هەموو کاتێک زیاترە دوورە لە بەدیهاتن" بڵاوکردووەتەوە و لە ناونیشانی لاوەکیشدا نوسیویەتی: لەکاتێکدا کوردەکان شەڕیانە، حکومەتی عێراقی خەریکی کۆنترۆڵکردنەوەی دەسەڵاتە.

راپۆرتەکە باسی ئەوە دەکات کە بۆ ماوەی 30 ساڵ هەریمی کوردستان لە گەشانەوەیەکی بەردەوامدا بوو، بەڵام لەدوای ریفراندۆمی 2017ەوە شەش ساڵە "خەونی سەربەخۆیی پوکاوەتەوە و ئێستاش دەسەڵاتدارانی عێراق خەریکی لەناوبردنی خەونی سەربەخۆیی کوردستانن."

هەروەها باس لەوەشکراوە، دوای 30 ساڵ لە حوکم کردن، "ئابوری، سنورەکان، ناوچە جێناکۆکەکان و سیاسەتی کوردەکان بەشێوەیەکی فراوان ئیستا لەژێر دەستی حکومەتی ناوەندیدایە."

دیپلۆماتکارێکی رۆژئاوا بۆ رۆژنامەکە قسەی کردووە و دەڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان هێزی خۆی لەدەستدەدات، مەترسی هەیە کە قەوارەی کوردستان شکست بهێنێت.

رۆژنامەکە هۆکاری ئەمە بۆ کورد خۆی دەگەڕێنێتەوە کە لەنێوان "شەڕی دوو بنەماڵەدا" گیری خواردووە و ناکۆکییەکانیان زیادی کردووە. ئیکۆنۆمیست دەشڵێت، "لە ساڵی 2017ەوە ئەو دوو بنەماڵەیە دەسەڵاتیان رادەستی کوڕە لەخۆبایی و بێریزەکانیان کردووە کە کەسایەتی دژبەیەکیان هەیە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار