پۆلیسی سلێمانی پێنج کەس لەسەر دزینی سەرەمەنهۆڵ لە دەربەندیخان دەستگیردەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند پێنج کەس لە دەربەندیخان دەستگیرکراون کە سەرە مەنهۆڵیان دزیبوو کە دوو عەرەب و سێ کوردن.

لە راگەیاندراوێکدا بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، "لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەوارەبەرزەی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخان پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە لە سنوری قەزای دەربەندیخان سەری مەنهۆڵیان دزیبوو."

لە راگەیاندراوەکەشدا ئەوە هاتووە کە ئەو پێنج کەسە دوو عەرەب و سێ کوردن و 42 سەرە مەنهۆڵ و ماتۆڕی ئاو و مۆلیدەی کارەباییان دزیووە.

باس لەوەش کراوە کە بە بڕیاری دادوەر، لە ئێستادا  "بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی تۆمەتباران راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار