بەرپرسێکی یەکێتی لە رانییە کوژرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نیاز دەرگەڵەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لە رانیە کوژرا و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادە و فیشەک بەر سەری کەوتووە.
ئەحمەد زرار، بەرپرسی مەڵبەندی رانیەی یەکێتی، کوشتنی نیاز دەرگەڵەیی راگەیاند و وتی کە تەرمەکەی لە پزیشکی دادە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستی پێکردووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، نیاز دەرگەڵەیی لە باخەکەی خۆی بووە لە رانیە و لێپرسراوی پزیشکی دادی رانییەش دەڵێت، فیشەک بەر سەری کەوتووە.
هاوکات د.بەختیار شاوەیس، کەسایەتی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی لە فەیسبووکی خۆی لەسەر کوشتنی نیاز دەرگەڵەیی نوسیویەتی، "زۆر بەداخەوەم بۆ مەرگی ناوادەی هاوڕێ و هەڤاڵم لەئەنجومەنی ناوەندی پێشوو کاک نیاز دەرگەڵەیی، خوای گەورە لێی خۆش بێت و سەبووری کەسوکارەکەی بدات."

بابهتی پهیوهندیدار
