نوێنەری وانەبێژان لە هەولێر دەستگیرکرا
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە 20 ی ئاب مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجۆمەنی وەزیران خۆپێشاندان بکەن، بەڵام هەر زوو هێزە ئەمنیەکان رێگرییان لێکردن نوینەری وانەبێژان دەستگیرکرا.
کەسێکی نزیک لە نوێنەری وانەبێژان بە هاوڵاتی وت "مامۆستا علی بەهۆی داواکردنی مافی مامۆستایانی وانەبێژەوە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە."
دەشڵێت. " سەلامەتی مامۆستا علی لە ئەستۆی هێزەئەمنیەکان دایە،و هیوادارین بەزووترین کات ئازاد بکرێت، ئەگەرنا هەڵویستمان دەبێت بەگردبوونەوەمان دژی ئەم کارە ناڕەوایە".
مامۆستایانی وانەبێژ داواکارییەکانیان لە دامەزراندن و پێدانی شایستە داراییەکانیان خۆی دەگرێتەوە دوای چەندین خۆپیشاندان و بەڵێنی جیاجیا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە تا ئێستا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکراوە.
جێگەیباسە، ئەمە یەکەم جار نییە نوێنەری مامۆستایان دەستگیردەکرێت لە هەولێر بەڵکو بە تۆمەتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت ساڵی پار لە لــە ڕێڪەوتـی 6 ی 9 ی 2022 لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران دەستگیرکران و دواتر بە کەفالەتی 10 ملیۆن دینار ئازادکرا.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 33 هەزار وانەبێژ هەن؛ 11 هەزاریان لە پارێزگای هەولێر، 10 هەزار لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و 12 هەزاریش لە سنووری پارێزگای دهۆکن.

