کەسێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژمارەیەک ژن دەستگیر کرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌تۆمه‌تی ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتی له‌ژمارەیەک ژن، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیرکرد.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە تاوانەکە دەڵێت، " تۆمەتبارەکە له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ قوربانییەکاندا دروست کردووە و دوای ده‌ستكه‌وتنی وێنه و ڤیدیۆی تایبه‌تیان، ھەڕەشەی ئەوەی لێکردوون کە ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی پێنه‌ده‌ن وێنە و ڤیدیۆکانیان بڵاودەکاتەوە."
ئاماژە بەوەشدراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی راپه‌ڕینه‌وە دەستگیربکرێت.
بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، دوای پشكنینی مۆبایلی تۆمه‌تبار چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه، وێنه و ڤیدیۆی ئه‌و کەسانە دۆزرایه‌وه كه تۆمه‌تبار هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردبوون.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، تۆمەتبار (م، ج، ع) له‌دایكبووی 2003 دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوه‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

