سامان پاشایی لە ژێر گوشاردایە بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی کوردپا بڵاوی کردۆتەوە، سامان پاشایی، خاوەنی مەدالیای جیهانیی زۆرانبازی و مامۆستای زانکۆ و خەڵکی سەقز، ٥٢ ڕۆژە لە ژووری تاکەکەسیی  ئیتلاعاتی سنەدا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، لەژێر گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکاندایە.

سەرچاوەیەکی نزیک بەم مامۆستای زانکۆی زانکۆیە بە کوردپای راگەیاندووە: بنەماڵەی ئەم زیندانییە سیاسییە، ڕۆژی یەکشەممە، توانیویەتی بە بوونی دوو کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکانیش چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێ؛ سامان پاشایی هەڕەشەی لێکراوە کە لە ئەگەری هاوکارینەکردن بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، لە کارەکەی دەر دەکرێ وڕێگریلێدەکرێت لە کردنی هیچ کارو جالاکییەک و هەروا بە بێ ڕوونکردنەوەی چارەنووسی، ماوەی دەسبەسەرکرانەکەی درێژ دەکەنەوە.

بە پێێ زانیارییەکان، سامان پاشایی لە ژووری تاکەسیی ئیتلاعاتی سنەدا، لەژێر گوشاری توندی دەروونیدایە و نیگەرانی دۆخی بنەماڵەکەیەتی.

سامان پاشایی پێش لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، تەنیا توانیبووی جارێک پێوەندییەکی تەلەفۆنی ٣٠ چرکەییان لەگەڵ بگرێت، ناوبراو هێشتا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ١ی تەمووز، سامان پاشایی، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

سامان پاشایی، دوکتورای فیزیۆلۆژی و خواردنی وەرزشی  هەیە و ئەندامی ئاکادێمیای نەتەوەیی پزیشکیی وەرزشیی ئامریکایە کە لە زانکۆکانی کوردستاندا وانە دەڵێتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سامان پاشایی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار