مێرمنداڵێکی تەمەن 15ساڵ لەرووباری خازردا خنکا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای نیوەروی ئەمرۆ مێرمنداڵێکی تەمەن 15ساڵ لەرووباری خازر لەسنوری ناحیەی زێلکان خنکا .

موقەدم ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە هاوڵاتی وت" ئەمرۆ مێرمنداڵێکی تەمەن 15ساڵ بەناوی ئەیاد فەرهاد محەمەد عەلی، لەروباری خازر لەسنوری ناحیەی زێلکان نزیک گوندی قایماوا خنکا"

وتیشی"ئەو مێرمنداڵە دانیشتووی گوندی گلەشینە لەسنوری ناحیەی زێلکان سەر بەقەزای شێخان، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە بەمەبەستی لێکوڵینەوە لەسەر روداوەکە"

جێگەیباسە، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا 9 کەس لە ڕوباری خازردا خنکاون و 4 کەسیش لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاکرێوە رزگارکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار