ئاڵۆگۆڕی بازرگانی ئێران و هەرێم لە حاجی ئۆمەرانەوە زیاتر لە ملیارێک دۆلار بووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەمەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ورمێ رایگەیاند، ساڵی رابردو دەروازەی سنوریی تەمرچین [حاجی ئۆمەران]، لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە، لە پلەی یەکەمی دەروازە سنورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بوە، کە بڕی ئەو ئاڵوگۆڕییە گەیشتوەتە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار.

ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی  ئێران کە پێکهاتبو لە محەمەد میر ئەحمەدی، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران و محەمەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگارى ئازەربایجانى ڕۆژئاوا(ورمێ) و نەسڕوڵا ڕەشنودى، سەرکونسڵى ئێران  سەردانی هەولێریان کرد و لەلایەن شاندێکی حکومەتی هەرێمەوە بە سەرۆکایەتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ پێشوازیان لێکرا.

 پارێزگاری ورمێ، رایگەیاند، "ساڵی رابردو دەروازەی سنوریی تەمرچین [حاجی ئۆمەران]، لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە، لە پلەی یەکەمی دەروازە سنورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بوە، کە بڕی ئەو ئاڵوگۆڕییە گەیشتوەتە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار و بەشێک لە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، کردنەوەی دەروازەی سنوریی نوێ بوە و لە داهاتویەکی نزیکدا دەروازەی سنوریی سیدەکان-کێلەشین، کە لە قۆناغی کۆتاییدایە، دەکرێتەوە".

وتیشی: لەگەڵ هەرێمی کوردستان لێکتێگەیشتنمان لەبارەی زیارەتکاران هەیە و ئەوان هاوکاری باشی زیارەتکاران دەکەن و پێداویستی و شوێنی مانەوەیان بۆ دابین دەکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار