هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: چاکسازی نەکرێت هاوکاری بۆ پێشمەرگە رادەگرین

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هۆشدارییەکی توندی دایە حکومەتی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە نەکرێت ئەوا هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە رادەگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ی ئابی 2023، ماتیۆ مەکفارلەن، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، وەزارەتی پێشمەرگە پێگەی لاواز بووە چونکە لە ئێستادا بێ وەزیر ماوەتەوە و ئەمەش "پرۆسەیە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی وەستاندووە."
ماکفارلن باس لەوەش دەکات کە لە راپۆرتی مانگی تەمموزدا ئەوەیان خستووەتەڕوو کە بێهیوابوون لە بەدەستهێنانی هەندێ ئامانجی یاداشتنامەکەی نیوان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و حکومەتی هەرێم.
فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان هۆشداری ئەوەیدا کە"ئەگەر حکومەتی هەرێم چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە نەکات و هێزەکە رێک نەخاتەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ناتوانێت بەردەوام بێت لە هاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکان بۆ وەزارەتەکە."
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی مانگانە 25 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری بۆ موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دەنێرێت.

