هونەرمەند عەبدوڵلا هەرکی تووشی روداوی هاتۆچۆ بوو

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هونەرمەند عەبدوڵا هەرکی لە روداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک دهۆک برینداربوو و لە ئێستادا چارەسەر پێویستی بۆ دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئابی 2023 هونەرمەند عەبدوڵا هەرکی لە روداوێکی هاتوچۆدا برینداربوو دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر رێگای دهۆک-شێخان لە نزیک کۆمەڵگای چرە وەرگەڕا.
لە روداوەکەدا زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلی هونەرمەندەکە کەوتووە و خۆشی کەمێک بریندارە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
لەوبارەیەوە نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستی ئاکرێ بە هاوڵاتیی راگەیاند، عەبدوڵا هەرکی "کەمێک زیان بەر ملی کەوتووە، لە ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە و چارەسەری پێویست بۆی دەکرێت."

بابهتی پهیوهندیدار
