حکومەتی هەرێم هەڵمەتی لەناوبردنی دەرمانی بەکارنەهاتووی راگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

حکومەتی  هەرێمی کوردستان هەڵمەتی "لەناوبردنی دەرمانی بەکارنەهاتوو" راگەیاند مەبەستی رێگرتن لە پیسبوونی ژینگە و سەرچاوە ئاوییەکان. 

هەڵمەتەکە بەدوو شێواز ئەنجام دەدرێت و بەشێوەیەکی زانستی سەرجەم دەرمانە بەکارنەهاتوو یان بەسەرچووەکان لەناو دەبرێت. رێگەی یەکەم لەرێی هاوڵاتیانەوەیە کە داوایان لیدەرکێت پاساوەکانی دەرمان بخەنە زەرفێکی جیاوە و بدرێتە ژینگەپارێزان لەکاتێکدا رێی دووەم لە نەخۆشخانەکان ئەنجام دەدرێت و سەرجەم پاشماوە و دەرمانە بەسەرچووەکان کۆدەکرێتەوە.

هاوکات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پشتیوانی لە هەڵمەتەکەی وەزارەتی تەندروستی دەکەن و هەریەکە لە تەندروستی، شارەوانی، کوشتارگەی هەولێر بەشێکن لە پڕۆسەکە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار