حکومەتی هەرێم: وەرگرتنەوەی قەرزی پێشینەی خانوبەرە و هاوسەرگیری گۆڕانکاری تێدا دەکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم راگەیاندراوێکی لەبارەی قەرزی پێشینەی هاوسەرگیری و خانوبەرە بڵاوکردەوە و دەڵێت، گۆرانکاری لە میکانیزمی دانەوەی قەرزەکان دەکرێت.
پێشەوا هەورامانی لە فەیسبووکی خۆی نوسیویەتی، "لەبارەی دانەوەی قەرزی هاوسەرگیری و خانووبەرە، گۆڕانکاری لە میکانیزمی گەڕاندنەوەی قەرزەکان دەکرێت، بەجۆرێک ڕەچاوی دۆخی دارایی هاوڵاتییان بکرێت."
وتەبێژی حکومەت دەشڵێت، "حکومەتی هەرێم مەبەستییەتی کە فشارو بارگرانی لەسەر هاونیشتیمانییانی هەرێمی کوردستان دروستنەبێت و میکانیزمی پێشوو لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت."
پێشتر میدیای نزیک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەرگرتنەوەی قەرزەکانی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرەی رادەگرێت، بەڵام توبێژی حکومەت تەنها دەڵێت گۆرابکاری تیدا دەکرێت بۆ کارئاسانی هاوڵاتییان.
