سەربازێکی تری فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

حکومەتی فەرەنسا گیان لەدەستدانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە کە مەشقی سەربازی بە هێزە عێراقییەکان داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئابی 2023 وەزارەتی بەرگری فڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند سەربازێکیان بەناوی نیکۆلا لاتۆرت لەکاتی مەشقکردن بە هێزە عێراقییەکان بۆمبێکی جێندراوی پێدا تەقیوەتەوە و بریندار بووە.

وەزارەتی بەرگری فەرەنسا دەشلێت، دوای ئەوەی لاتۆرت بە سەختی برینداربووە، دواتر بە هەلیکۆپتەر گواستراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی هەولێر و لەوێ گیانی لەدەستداوە.

هاوکات ئیمانوێل ماکرۆن. سەرۆکی فەرەنسا، رایگەیاند، یەکێک لە سەربازەکانیان کە بە ئەرکی فەرمی لە عێراق بووە و مەشقی بە هێزەکانی عێراق داوە، گیانی لەدەستداوە، بەبێ ئاماژەدان بەشێونی دیاریکراوی روداوەکە. 

ئەمە دووەم سەربازی فەرەنسییە لە هەرێمی کوردستان گیان لەدەستدەدات دوای ئەوەی سەربازێکی فەرەنسی لە روداوێکی هاتوچۆدا لە هەیینی رابردوو گیانی لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار