ئێوارەی ئەمرۆ لەدوو ڕوداوی جیادا لە ئاكرێ دوو ھاوڵاتی خنكان
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە گوندی گرگۆران لە سنووری قەزای ئاکرێ و گەشتیارێکی عەرەب لە گەلیی زنتا خنکان.
ئێوارەی ئەمرۆ گەشتیارێکی عەرەب تەمەن40ساڵ لەگەڵی زەنتەی ئاکرێ خنکا، هاوکات لەگوندێکی سنوری ناحیەی گردەسێنی سەر بەقەزای ئاکرێ بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لەناو بیرێکی ئاودا هاوڵاتیەکی دیكە خنکا.
موقەدم ئیبراهیم فەریق ، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە هاوڵاتی وت" ئێوارەی ئەمرۆ دوو ڕوداوی خنکان لەسنوری قەزای ئاکرێ ڕویدا ،یەکەمیان خنکانی گەشتیارێکی عەرەب بوو بە ناوی زرغام فازڵ لەناو گەڵی زەنتە"
وتیشی"گەشتیارەکە تەمەنی 40ساڵ و دانیشتووی پارێزگای بەغدا بووە"
سەبارەت بە ڕوداوی دووەمیش بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئاكرێ ڕایگەیاند " ڕوداوەكە لە گوندی گرگۆران سنوری ناحیەی گردەسێن سەر بەقەزای ئاکرێ ڕویدا كە تیایدا هاوڵاتییەکی 52 ساڵ بەناوی تاها تەتۆ عەلی، لەکاتی کۆڵانی بیری ئاو دا کە نزیکەی 20 مەتر قووڵە، بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە لە قووڵایی بیرەکەدا گیانی لەدەستداوە. "
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی هاوڵاتییەکە رەوانەی نەخۆشخانەی شێخان کراوە و دواتریش رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک دەکرێت.
