وەزارەتی نەوتی عێراق؛ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا کۆبووەوە. وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کردووەتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق لە ئەنقەرە لەگەڵ ئالب ئەرسەلان بەیرقدار وەزیری وزە و سامانە سروشتییەكانی توركیا كۆبۆوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، هەردولا جەختیان لە گرنگی هێڵی گواستنەوەی نەوتی خاو لە نێوان عێراق و تورکیا کردەوە، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، بەتایبەت دوای تەواوبوونی رێکارەکانی نۆژەنکردنەوە و پشکنین کە پێویستە لە دوای ڕووداوی بوومەلەرزەکەی 6ی شوباتی 2023 جێبەجێ بکرێن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، لیژنەی هاوبەشی ئابوریی عێراق و توركیا كە هەردو وەزیر سەرۆكایەتی دەكەن، بڕیاریانداوە كۆبونەوەی 19ەمینی لیژنەكە لە بەغدا ئەنجامبدرێت و دواتریش وادەیەك بۆ ئەو كۆبونەوەیە دیاری بكرێت.

