زیانەکانی هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێم نزیکە لەپێنج ملیار دۆلار

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تا دێت زیانەکانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیاد دەکات و نزیک دەبێتەوە لە پێنج ملیار دۆلار، وەزیری دەرەوەی عێراقیش دەڵێت، لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی باسیان لە کێشەکە کردووە و هیوادارن چارەسەر ببێت.
فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ هاکان فیدان، هاوتا تورکییەکەی لە بەغدا کۆبووەوەو رایگەیاند، یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆکانیان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بووە لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە و هیوای وایە چارەسەر ببێت.
لە 25ی ئازاری 2023ەوە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوەو زیانی هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێم لەو ماوەیەدا دەگاتە چوار ملیار و 758 ملیۆن و 160 هەزار دۆلار.

بابهتی پهیوهندیدار
