وەزارەتى وزەى تورکیا: هەناردەى نەوت دەستپێدەکاتەوە
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە بەیاننامەیەکى هاوبەشدا، هەردو وەزارەتى نەوتى عێراق و وەزارەتى وزەى تورکیا رایانگەیاند؛ رێککەوتون لەسەر دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم.
دوێنێ سێشەممە 22ی ئابی 2023، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا هەردو وەزارەت جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە دوای نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە هێڵی بۆڕیی گواستنەوەی نەوت کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ـی شوباتی 2023 زیانی بەرکەوتووە، "گرنگە لە زووترین کاتدا دووبارە دەست بە هەناردەی نەوت بکرێت."
هەروەک لە کۆبونەوەکەدا هەردولا جەختیان لەوە کردوەتەو کە لە بوارەکانى وزە و نەوت و غاز و کارەبادا هاوکارى هاوبەشیان دەبێت و بڕیاریشە کۆبونەوەیەکى دیکەى لیژنەى ئابورى عێراق-تورکیا لە داهاتودا کۆبونەوەیەکى دیکەیش ئەنجام بدەن.

