بۆجاری سێیەم گۆهدار زێباری دادگایی دەکرێتەوه

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای نزیکەی هەفتەیەک لەکۆتایی هاتنی حوکمی سزادانی ، ئەمرۆ جارێکی تر بریادرا گۆهدار زێباری بۆ جاری سێ یەم دادگایی بکرێتەوە.
زێدان برای گۆهدار زێباری بە هاوڵاتی وت"ئەمرۆ جارێکی تر بریاردرا گۆهدار زێباری دادگایی بکرێتەوە، ئەمە دەبێتە سێیەمجار، بەداخەوە هەرجارە لەسەر چەند تۆمەتێکی بێ بنەما و ناڕاست براکەم دادگایی دەکرێت بەڵام لە کۆتاییا دەنگی ڕاست و حەق سەردەکەوێت".
وتیشی،" تائێستا کاتی دادگایکردنەکەی دیاری نەکراوەو چاوەڕوانی بڕیاری دادگاین."
هاوکات زێدانی برای گوهدار سەبارەت بە باری تەندروستی براکەی بە هاوڵاتی وت لە رۆژی چوار شەممەی رابردووەوە گوھدار زێباری دەستیبە مانگرتن کردوە، لەئێستاشدا رەوشی تەندروستی زۆر خراپە، چونکە ئامادە نەبووە مانگرتنەکەی بشکێنێت.
وتیشی، وەک گوشارێک بۆ شکاندنی مانگرتنەکەی، ئاسایش گوھدار زێباری خستوەتە ژوری تاکەکەسی و بەو شێوەیە سزای دەدات.

