نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسایش و شاندێکی یاوەری کرد و رایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌ و شه‌رعيه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دێت.

به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 23ـی ئابی 2023،‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ تۆم توگێندهات، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى به‌ريتانيا بۆ كاروبارى ئاسايش و شاندێكى ياوه‌رى كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و مه‌ترسييه‌كانى داعش، هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، كۆچى ناياسايى بۆ به‌ريتانيا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، تاوتوێ كران".

هاوکات لەبارەی کۆچی نایاساییەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە "ياداشتێكى لێكگه‌يشتن كرا كه‌ له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى به‌ريتانيادا واژۆ ده‌كرێت."

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن گفتوگۆ کرا. وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگى و پێويستيى پته‌وكردنى هاوهه‌ڵوێستى و يه‌كڕيزيى ناوخۆیى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن."

لەبارەی هەڵبژاردنەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌ و شه‌رعيه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دێت."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار