هەپەگە: شەهیدبوونی بەکر کینا لە سلێمانی دوورە لەراستییەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بە هاوڵاتی راگەیاند هەواڵی بڵاوبونەوەی "شەهیدبوونی" ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دوورە لەراستییەوە و ئەو کەسەی وەک ئەندامی پەکەکە ناوی هێنراوە لە سلێمانی "شەهیدنەکراوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئابی 2023, ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی لە زاری دەزگای میتەوە راگەیاند، سوپای تورکیا لە سلێمانی ئەندامێکی پەکەکەیان بەناوی بەکر کینا "کوشتووە."

بەڵام سەرچاوەکەی هەپەگە رایگەیاند، "ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هەواڵێکی چەواشەکارانەیە چونکە و بەکر کینا نزیکەی 15 رۆژ لەمەوبەر شەهیدکراوە و لە سلێمانیش نەبووە" وەک ئەوەی لە هەواڵەکەی ئاژانسی میتدا هاتووە.

هەپەگە رۆژى 10ى ئاب لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، بەکر کینا رۆژی 6ی ئاب لە ناوچەی زاب شەهیدکراوە. 

سەرچاوەکە باسی لەوە کرد کە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ئامانج لێی "فشار دروستکرنە لەسەر سلێمانی بەمەبەستی دروستکردنی شەڕی دەروونی."
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار