ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا کرا کە لە هێرشی تورکیا لە قامیشلۆ کوژرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە لە هێرشێکی فرۆکەی بێ فرۆکەووانی تورکیا لە قامیشلۆ کارمەندێکی کەناڵی ژن تیڤی کوژرا و رۆژنامەنسێکی هەمان کەناڵیش برینداربوو.
ئاژانسی هاوار نیوز رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیا لەسەر رێگای قامیشلۆ-عامودە لە نزیک گوندی تەلشەعیر ئۆتۆمبێلێکی کرد بە ئامانج.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا کارمەندێکی کەناڵی ژن تیڤی بەناوی نەجمەدین فەیسەڵ حاجی سینان کوژراوە و رۆژنامەنسوێکی ژنیش لە هەمان رووداودا برینداربووە

بابهتی پهیوهندیدار
