دوو کچ لە روباری خازر خنکان

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاکرێ بڵاویکردەوە، دوو کچی گەنج لە روباری خازر خنکان و ئەمڕۆ تەرمەکانیان لەلایەن تیمەکانیانەوە دەرهێنراو، ئەو دوو کچە گەنجە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 24 ساڵدایە و هاوڕێی یەکتر بوون.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاکرێ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، تەرمی ئەو دوو کچە لەلایەن چەند کەسێکەوە کە خەریکی ماسی گرتن بوون دۆزرانەوە، دواتریش کاتژمیر 6:30ی خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیمەکانیان تەرمی هەردوکیانیان لە رووبارەکەدا دەرهێناوە.
رووداوەکە لەنزیک گوندی خەلیلکان لە ناحیەی جەردەسین رویداوە و ئاماژە بەوە کراوە یەکێک لە کچەکان ناوی حەنان ڕەمەزان عابدی تەمەن 23 ساڵانە و ئەو دیکەشیان ناوی خەلات شەعبان خەلیل-ی تەمەن 20 ساڵانە و گوندنشینن، دوای روداوەکەش تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادوەری کران.
هاوکات عاسف زێباری، موختاری گوندی خەلیلکان رایگەیاندووە، کچەکان هاوڕێی یەکتر بوون و قوتابین و دوێنێ ئێوارە بۆ مەلەوانی رۆشتوونەتە سەر رووباری خازر و خنکاون.

