وەزیرێکی تری تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات لەکاتێکدا کە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەش لە هەولێرە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئابی 2023، ئاڵپئارسڵان بایراکتار، بگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە. 

سەردانەکەی وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا لەکاتێکدا کە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەشتە هەولێر و لەلایەن چەنین بەرپرسی حکومی هەرێمەوە پێشوازی لێکرا.

هاتنی بایراکتار لەکاتێکدایە کە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 25ی مانگی ئازاری 2023ەوە راگیراوە بەهۆی ناکۆکی بەغدا و ئەنقەرە دوای بڕیارەکەی دادگای ژوری بازرگانی پاریس کە رایگەیاند تورکیا بە بێپرسی حکومەتی عێراق نەوتی هەرێمی کوردستانی گواستووەتەوە و پێویستە قەرەبوی بکاتەوە بە بڕی نزیکەی دوو ملیار دۆلار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار