فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانى تورکیا ناوچەى سیدەکان و پێنجوێنیان بۆردومان کرد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردوومانی ماڵێکی کردووە و خێوەتەکەیانی بەتەواوی سووتاندووە.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە مێرگەمیر، لە سنووری برادۆست ماڵی کۆچەرییەکیان بۆردومان کرد بەهۆیەوە دەنگۆی کوژرانی چوار کەس لە ئارادایە.
هاوکات بۆ جاری سێهەم لە ئەمڕۆدا گوندی ساڵیاوا لە سنوری قەزای پێنجوێن لەلایەن فرۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆردومان کراوە و تا ئێستا زیانەکانی نەزانراوە .
بۆردومانەكان لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوە و وزەى توركیا بەسەردانێکی فەرمى لە هەرێمی كوردستانن و لە گەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت کۆبونەوە.
بابهتی پهیوهندیدار
