قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە چارەسەرکردنی گرفتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کردووە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کراون و دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان ئامادەی بوون.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە تەوەرێكی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و توركیا و چارەسەر كردنی گرفتەكان لەنێویشیاندا پرسی فڕۆكەخانەی سلێمانی، هەردولاش هاوڕابون لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكان لە بوارە جیاوازەكان و بە تایبەتیش لە بواری بازرگانیدا.
هەر لەوبارەوە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە سەرباری پەسندکردنی یاسای بودجە، کێشەی ناردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان هێشتا بە تەواوی چارەسەر نەکراوە. گوتیشی، "پەرتەوازەیی و نەبوونی یەکڕیزی لەنێوان لایەنە کوردستانییەکان، کاریگەری هەبووە لەسەر چارەسەرنەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و بەتایبەتیش لە پرسی بودجەدا."
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، "باسی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر کرا. هەردوولا بە پێویستیان زانی هەماهەنگی و هاوکاری زیاتر هەبێت لەنێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا بۆ بنەبڕکردنی ئەو دیاردەیە."
