نرخی بەنزین بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جارێكی دیکە نرخی به‌نزین له به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانی گران بو، بە جۆرێک هەمو جۆرەکانی بەنزین، 50 دینار گرانتر بون.
دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو له به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانی نرخی به‌نزین گرانكرا و تائێستاش هیچ رونکردنەوەیەک لەبارەی ئەو گرانکردنەوەی نەخراوەتەڕو.
بەرزبونەوەکە به‌جۆرێكە هه‌ر لیترێك به‌نزینى نۆرماڵ له 950 دیناره‌وه به‌رزبوه‌وه بۆ 1000 دینار‌و به‌نزینى موحه‌سه‌ن له 1150 دیناره‌وه به‌رزبوه‌وه بۆ 1200 دینار‌و به‌نزینى سۆپه‌ر له 1300 دیناره‌وه به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 1350 دینار.
ئەمەش لە کاتێکدایە، له‌هه‌رێمى كوردستان جگه‌له نه‌بوونى مووچه‌و خراپى دۆخى بازاڕ و بژێوى هاووڵاتیان نرخى سوته‌مه‌نى به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌رزبوه‌ته‌وه بارى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیانى قورستركردوه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
