وەستا حەسەنی کەبابچی گیانی لەدەستدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سلێمانی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ وەستا حەسەنی کەبابچی گیانی لەدەستدا و سەرچاوەیەک لە تەندروستی سلێمانیش دەڵێت، تیمەکانیان بە برینداری گەیاندویانەتە نەخۆشخانە و گوللەیەک بەر سەری کەوتوە.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ وەستا حەسەن لە سیتەکەوە گەیێندراوەتە نەخۆشخانە و بریندار بووە. پزیشکەکان هەوڵی چارەسەرکردنیان داوە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
وەکو سامان نادر باسی کرد، برینەکەی وەستا حەسەن لە سەریدا بووە و شوێنی گولـلەی پێوەبووە.
تائێستا لایەنە ئەمنییەکان لەبارەی روداوەکەوە زانیارییان بڵاونەکردوەتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار
