تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە دەیویست دەرمانی شەکرە ساغبکاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە دەرمانی نەخۆشی شەکرەی بە قاچاخ هێناوە و دەیویست ساغی بکاتەوە.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی هێنانی دەرمانی نەخۆشی شەكرە بەقاچاخ، تۆمەتبارێك لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیركرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست بەشی پۆلیسی سەیدسادق لەبارەی كەسێكەوە كەگومان دەكرێت دەرمانی قاچاخی پێبێت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر بڕێك دەرمانی نەخۆشی شەكرە كە تۆمەتبار بەقاچاخ و بەمەبەستی ساغكردنەوەی هێنابوی".
لە ئێستادا تۆمەتبار (س، م، م ) لەدایكبوی 1989 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 194 لەیاسای گومرگ ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
