لە کەرکووک ئەفسەرێکی کورد بە 15 ساڵ بەندکردن سزادرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەتۆمەتی بەهەدەردانی دوو ملیار دینار، دادگای تاوانهكانی کەرکوک ئەفسەرێکی پۆلیسی شارەکەی بە 15 ساڵ زیندانی سزا دا، سهرچاوهكانی پۆلیسیش ئاشكرایانكرد كه ئهو ئهفسهره كورده و ههڵاتووه.
دەستەى دەستپاکیى عێراق رایگەیاند، دادگەى تاوانەکانی کەرکووک، ئەفسەرێکى پۆلیسی ئەو شارەى بە نائامادەبوو بە 15 ساڵ بەندکردن سزا داوە، بەتۆمەتى ئەوەى دوو ملیار و 48 ملیۆن و 350 هەزار دینارى بردووە.
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو بڕە پارەیە لە پارەى تەرخانکراو بۆ کڕینى جلوبەرگى سەربازى براوە.
هاوكات عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاشكرایكرد كه "ئەو ئەفسەرە کوردە و رووداوەکەش بۆ ساڵانی 2016 و 2017 دەگەڕێتەوە و ئێستا ئەفسەرەکە هەڵاتووە".
بابهتی پهیوهندیدار
