تورکیا دەیەوێت ئەو پارەیەی لە دادگای پاریس دۆڕاندوویەتی بە هەرێمی کوردستانی ببژێرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگ ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە تورکیا لە هەوڵی ئەوە دایە هەرێمی کوردستان ناچار بکات ئەو بڕە پارەیەی لە دادگایەکی پاریس بە دەوڵەتی عێراقی دۆڕاندووە، ببژێرێت.
عێراق چەند ساڵ لەمەوبەر سکاڵایەکی لەسەر "هەناردەکردنی نایاسایی" نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە لە دادگایەکی پاریس تۆمار کردبوو. مانگی سێ عێراق ئەو سکاڵایەی بردەوە و دادگا بڕیاری دا دەبێت ئەنکەرە بە بڕی یەک ملیار و نیو دۆلار قەرەبوی بەغدا بکاتەوە.
لە دوای ئەو بڕیارەی دادگای پاریس تورکیا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی ڕاگرت.
ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری بەرپرسانی تورکیاوە دەڵێت: تورکیا هیچ نیازێکی نییە ئەو یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە کە دادگای پاریس داوایکردوە بیداتەوە عێراق و داوا لە کوردەکان دەکات ئەو پارە بدەن بە تورکیا بۆ ئەوەی ڕادەستی بەغدادی بکەن و تورکیا پێی وایە کوردەکان چاکەکارن.
هاوکات، لە زاری بەرپرسانی تورکیاوە ئەو زانیارییەی ئاشکراکردووە کە تورکیا نێوەندگیریی لەنێوان حکومەتی ناوەندیی و حکومەتی هەرێم لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کردووە.و بەرپرسانی ئەنقەرە نەیان شاردووەتەوە کە ئەوان پابەند نابن بە پێدانی ئەو پارەیە بە بەغداو داوایان لە هەرێمی کوردستان کردووە ئەو پێبژاردنە بداتە بەغدا بەهۆی ئەوەی کێشەکە لەنێوان هەولێر و بەغدایە، نەك بەغدا و ئەنقەرە.
