ئەو یاسایەی ئیسلام کەشانی پێ دەستگیرکراوە تایبەتە بە دەرماڵەی منداڵبوون و دایکایەتی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەو یاسایەی ئیسلام کەشانی پێ دەستگیرکراوە تایبەتە بە دەرماڵەی منداڵبوون و دایکایەتی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیسلام کەشانی کارگێڕی مەڵبەندی 13ی یەکگرتوو لە زاخۆ، لەلایەن ھێزێکی ئاسایشی زاخۆوە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی لەگەڵ پە*کە*کە و بەپێی ماددەی ١ی یاسای ژمارە 23ی ساڵی 2003 دەستگیرکراوە و لەئێستادا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام ئەو یاسایەی ئیسلام کەشانی پێ دەستگیرکراوە تایبەتە بە دەرماڵەی منداڵبوون و دایکایەتی.
دەقی ئەو یاسایەی كە ئاسایشی زاخۆ ( ئیسلام سەعدی عەلی) كادیری یەكگرتووی ئیسلامی لە زاخۆ پێ تۆمەتبار كردووە.
بڕیاردرا بە دەرهێنانی یاسای ژمارە (٢٣)ـی ساڵی ٢٠٠٣، یاسای دەرماڵەی منداڵبوون و دایکایەتی
ماددەی یەکەم:
ئەو ئافرەتەی لە ئیجازەی منداڵبووندایە یان لە ئیجازەی دایکایەتیدا بێت، بە درێژایی ماوەی ئیجازەکەی مووچە و دەرماڵەی تەواوی پێدەدرێت .
ماددەی دووەم:
هەر دەقێ پێچوانەی حوکمەکانی ئەم یاسایە بێت ناخرێتە بەرکار
ماددەی سێییەم:
پیویستە لەسەر ئەنجوومەنی وەزیران حوکمەکانی ئەم یاسایە بخاتە بەرکار
ماددەی چوارەم:
ئەم یاسایە لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەیدا لە ( وەقایعی کوردستان)دا دەرخرێتە بەرکار
هاوکات ئەم یاسایە واژۆی دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردستانی- عێراقی لەسەرە و چوەتە بواری جێبەجێکردەوە
