ئیسلام کەشانی ئازادکرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئیسلام کەشانی، رۆژنامەنوس و لێپرسراوی مەڵبەندی زاخۆی یەکگرتو بە کەفالەت ئازادکرا، دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشی زاخۆ راگەیاندرا کە تۆمەتبارە بە پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە و بەپێی یاسایەک گیرابوو کە تایبەتە بە "دەرماڵەی منداڵبون و دایکایەتی."
ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی ئابی 2023, میدیای یەکگرتوو بڵاویکردەوە ئیسلام کەشانی بە کەفالەت ئازادکراوە، ئەمەش دوای ئەو فسارانە دێت کە بۆ ئازادکردنی ئەنجامدران.
ئاسایشی زاخۆ لە رۆژی پێنجشەممەی ئیسلام کەشانی دەستگیرکرد و دواتر بڵاویکردەوە کە بەپێی بەندی یاسای ژمارە 23ی ساڵی 2003 دەستبەسەرکراوە بەهۆی هەبوونی "پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە."
بەڵام ئەو بەندەی ئیسلام کەشانی پێ تۆمەتبارکراو و دەستگیرکرا تایبەتە بە دەرمالەی منداڵبون و دایکایەتی.
بابهتی پهیوهندیدار
