تورکیا کوژرانی سەربازێکی راگەیاند، هەپەگە دەڵێت: سێ سەرباز کوژراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تورکیا رایگەیاند لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک سەربازێکیان لە ناوچەی زاپ کوژراوە، بەڵام هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەڵێت سێ سەربازی تورکیا کوژراون. 

وەزارەتی بەرگری تورکیا ناسنامەی سەربازێکی بڵاوکردەوە کە لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت لە ئەنجامی تەقینەوەی "مینێکی چەکدارانی پەکەکە" لە ناوچەی زاپ کوژراوە لە ئۆپەراسیۆنی چنگ-قوفڵ.

بەڵام هەپەگە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە رۆژانی 24 و 25ی مانگ، سێ سەربازی تورکیا لە گۆڕەپانی شاخی جودی بە نیشانەشکێن کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار