ستران عەبدوڵا: بارەگایەک ئەوە ناهێنێت خوێنی کوردی لەسەر بڕژێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر دۆخی کەرکوک هێرش دەکاتەسەر پارتی دیموکراتی کوردستان و رایگەیاند، "بارەگایەک ئەوە ناهێنێت خوێنی لاوانی کوردی لەسەر بڕژێت"، دەشڵێت، پارتی کارێکی "خراپ" دەکات ئەگەر بیەوێت ئەمە بکاتە هۆکارێک بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکوک.

ستران عەبدوڵا لەسەر گرژییەکانی دوێنێی شاری کەرکوک بە میدیای حیزبەکەی راگەیاندووە، "ئەم بارودۆخەی کەرکوک بارودۆخێکی نەخوازراوە، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پێی وایە بارەگایەک ئەوە ناھێنێ خوێنی لاوانی کوردی لەسەر برژێت، هەروەها شاری کەرکوک جەمسەرگیریەکی توندی ئیقلیمی و ناوخۆیی لەسەرە، نابێت کەرکوک بخرێتە ناو مغامەرەی سیاسیەوە."

دوێنێ شەممە بەهۆی داخستنی رێگای کەرکوک-هەولێر لەلایەن پێکهاتەی عەرەب و بەشێک لە هیزەکانی حەشدی شەعبییەوە بۆ ماوەی شەش رۆژ، هاوڵاتیانی کورد خۆپیشاندایان ئەنجامدا و پێکدادان لەنێوان کورد و پێکهاتەی عەرەب دروست بوو، پاشان هێزە ئەمنییەکانی عێراق بڵاوەی بە خۆپیشاندەرانی کورد کرد و تەقەی بەنێو خۆپیشاندەراندا کرد کە لە ئەنجامدا پێنج کەس شەهیدبوون و زیاد لە 15 کەسی تریش برینداربوون.

هەر دوای شەهیدبوونی چەند گەنجێکی کورد، یەکێتی نیشتمانی، پارتی بەوە تۆمەتبارکرد کە گەنجی کورد لەبەر بەرژەوەندییە حیزبییەکان بەکاردەهێنیت.

ستران عەبدوڵا لەوبارەیەوە دەڵێت، "روومان لەھەڵبژاردنە، پارتی بییەوێ ئەمەی کەرکوک بکاتە کەرەستەیەک بۆ ئەوەی خۆی بێتەوە شاری کەرکوک ئەوە کارێکی زۆر زۆر خراپە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار