zhyr

ئێران ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر و 37 كه‌سی راگه‌یاند

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جێگری فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی سێهه‌می ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر دو كه‌شتی بیانیدا گرتوه‌ كه‌ یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار لیتر سوته‌مه‌نی قاچاخیان هه‌ڵگرتبو، هه‌روه‌ها 37 كه‌سیشیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ ئه‌ندامی تیمی ئه‌و دو كه‌شتیه‌ بون.

محه‌ممه‌د شه‌ریف شێر عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی سێهه‌می ده‌ریایی سوپای پاسداران دەڵێت، ئەو دوو کەشتییە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون نەوتی قاچاخیان پێبووە و ئاڵای هەریەک لە ولاتان پاناما و تانزانیایان لەسەر بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو کەشتییانە دوو رۆژ لەوە پێش دەستیان بەسەردا گیراوەو بە شێوەی بەردەوام نەوت و غازی ئێرانیان لە کەنداو بە قاچاخ گواستۆتەوە.

ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران دەشڵێت، کەشتییەکان گوێزراونەتەوە بۆ بەندەری ماهشەهر و ٣٧ کەس کە لەو کەشتییە کاریان ئەکرد، دراونەتە دادگا  و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار