باوکی ژینا ئەمینی لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەرە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو کاتژمیر هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەمجەد ئەمینی، باکوی ژینا ئەمینیان دەستگیرکرد، لە ئێستادا ئازادکراوە بەڵام هێشتا لە ماڵەوە دەستبەسەرە و ماڵەکەی گەمارۆ دراوە. 

بەپێی وتەی شایەتحاڵێک لە شاری سەقز کە بۆ هاوڵاتی قسەی کرد، ئەمجەد ئەمینی ئازاد کراوە بەڵام هێشتا لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر و خانوەکەی گەمارۆدراوە. 

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ 16ی ئەیلولی 2023، هێز ئەمنییەکانی ئێران بۆ ماوەی دوو کاتژمێر باوکی ژینایان دەستگیرکرد کە بەنیازی ئەوەبوو مەراسیمی ساڵیادی مەرگی ژینا ئەمینی ساز بکات. 

رێكخراوەكانی چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی كوردستان رایانگەیاندووە كۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەكی زۆر هێزی سەربازی‌و ئەمنیی لە شارەكانی رۆژهەڵات بڵاوكردوەتەوە بۆ رێگریكردن لە سەرهەڵدانی هەر جۆرە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتییەك.

لە یەکەم ساڵیادی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی چەندین شاری رۆژهەڵاتی کوردستان لەوانە، مەریوان، سەقز، سنە، دێولان، دیواندەرە، بانە، کامیاران، شنۆ ، مەهاباد، ئابدانان، کرماشان، جوانڕۆ، نۆدشە، سەردەشت، پیرانشار و بۆکان مانگرتنی گشتی راگەیاندرا و خەڵکی ئەو شارانە دوکان و بازاڕەکانیان نەکردەوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار